بەگوێرەی قسەی شارەزایانی گوڵ، ئەم گوڵانە هێمای جوانی، ئارامیی دەروون و خۆشەویستین. بەهۆی جوانی و سەرنجڕاکێشییانەوە، لە زۆر بۆنەی کۆمەڵایەتیدا، وەک کردنەوەی پڕۆژەی نوێ و ئاهەنگەکان، دادەنرێن، جگە لە بەکارهێنانیان لە دروستکردنی زۆر دەرمانی گیاییدا… هتد. مرۆڤ لە زۆربەی باخچەکاندا ئەم گوڵانە دەبینێت.
ناوچەی ڕەسەن
Tagetes لە ئەمریکاوە دێت، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە هەتا ئەرژەنتین. دواتر مرۆڤەکان بردیانە ئاسیا و ئەفریقا.
نووسەر: Weysî Silêman Elî | دوایین نوێکردنەوە: ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦




