Hêro وەک گوڵێکی کوردان دەناسرێت و ناودارە، لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان بڵاوە، بە تایبەتی لە باشوور تا باکووری زاگرۆس. بەهۆی جوانی و ناسکییەکەیەوە، هەر لە کۆنەوە کەوتووەتە سەر زار و زمانی شاعیران و گۆرانیبێژان. بەهۆی جوانییەکەیەوە لە نێو هەموو گوڵەکاندا زۆر بەنرخ و سەرنجڕاکێشە، هەروەها بۆ دروستکردنی هەندێک دەرمانیش سوودی لێ وەردەگیرێت. هەموو ساڵێک گوڵی Hêro بە شێوەیەکی سروشتی لەسەر بنی خۆی شین دەبێتەوە، هەروەها لە ڕێگەی تۆوی خودی گوڵەکەشەوە دەچێنرێت.
ژمارەی جۆرەکان
Hêroya Kurdî یەک جۆری سەرەکییە کە بە چەند ڕەنگێک بەم ناوە زانستییە تۆمار کراوە، و چەند جۆری خوشکیشی لە وڵاتانی تر هەن، بە ناو و ڕەنگی تایبەت بە خۆیان، کە هەموویان سەر بە ڕەگەزی Alcea ن. Hêro بە گوڵێکی تایبەتی ئەم ناوچەیە (زنجیرە چیاکانی زاگرۆس) دادەنرێت.
وەرز
هاوینییە. لە حوزەیراندا گوڵەکانیان دەکرێنەوە و تا ئابیش دەمێننەوە.
نووسەر: Weysî Silêman Elî | دوایین نوێکردنەوە: ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦




