لە سەرەتادا و بەهۆی سوودەکانییەوە، تەنها بنەماڵەی ئیمپراتۆری چین سوودیان لە بەکارهێنانی ئەم گوڵانە وەردەگرت. جا دەربارەی ئەم گوڵانە چی بڵێین و چی نەڵێین، چایەکەیان، ڕۆنەکەیان، بۆنخۆشییەکەیان، دەرمانەکانیان… هتد دنیایان پڕ کردووە، بە جۆرێک کەس نەماوە ناوی گوڵی Yasmîn نەبیستبێت. لە زۆربەی وڵاتە گەرمەکانیشدا هەن، چونکە ئەم گوڵانە دەتوانن لە نێوان (5 تا 40) پلەی گەرمادا بژین.
وەرز
باشترین کاتی چاندنیان پاییزە، و کرانەوەی گوڵەکانیشیان لە مانگی Pûşper (حوزەیران) دەست پێ دەکات، تا مانگی Mijdar (تشرینی دووەم) گوڵەکانیان هەڵدەوەرن.
نووسەر: Weysî Silêman Elî | دوایین نوێکردنەوە: ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦




