کەم کەس هەیە کە ناوی ئەم گوڵەی نەبیستبێت، و ئەمەش نیشانەی گرنگییەکەیەتی. جگە لە هەموو سوودە تەندروستی و ئابوورییەکانی، لە جیهاندا بە یەکێک لە گرنگترین سەرچاوەکانی ڕۆنی خواردن دادەنرێت.
ناوی زانستی
Helianthus annuus ڕەگی خۆی لە زمانی یۆنانییەوە وەرگرتووە، کە واتای Helianthus گوڵی خۆرە (helios = خۆر، anthos = گوڵ)، و annuus بە لاتینی بە واتای ساڵانە دێت.
ناوچەی ڕەسەن
ئەمریکای ناوەندی و باکوور ناوچەی ڕەسەنی ٦٧ جۆرن، تەنها سێ جۆریان لە ئەمریکای باشوورەوەن؛ لەم وڵاتانەوە بە ئەورووپا و جیهاندا بڵاو بوونەتەوە.
وەرز
هاوینییە، و ٩٠ ڕۆژ دوای چاندن دەچنرێتەوە.
نووسەر: Weysî Silêman Elî | دوایین نوێکردنەوە: ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦




