هەرچەندە دەربارەی ئەم گوڵە قسە بکەین، هێشتا هەر کەمە، بەهۆی جوانی و فرەجۆری و سوودەکانییەوە. سەدان ساڵ پێش زایین (پ.ز، واتە پێش لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا)، ئەم گوڵانە لە چین چێندراون، و پێش ئەو کاتەش بە هەزاران ساڵ لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا هەبوون؛ دواتر بە جیهاندا بڵاو بوونەتەوە. هەروەها بوونەتە سەرچاوەیەکی باشی داهات بۆ زۆر وڵات، وەک هۆڵەندا و زۆری دیکە. جگە لەوەی سوودی زۆری دیکەیان لێ وەردەگیرێت، هێشتاش لە دروستکردنی ڕەنگ و گوڵاودا ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن.
ژمارەی جۆرەکان
٣٠٠ جۆری گوڵی کێوی و ٣٠٬٠٠٠ جۆری چێندراو هەن.
ناوچەی ڕەسەن
باوەڕ وایە کە نیشتمانی ڕەسەنی چینە. لە سەردەمی کۆنفۆشیۆسدا (٥٥١–٤٧٩ پ.ز) لە باخچە ئیمپراتۆرییەکاندا چێندراون، و نیشانەکانی بوونیان لە ئاسیادا، هی پێنج هەزار ساڵ لەمەوبەر، دۆزراونەتەوە.
نووسەر: Weysî Silêman Elî | دوایین نوێکردنەوە: ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦




