پێش هەزاران ساڵ ئەم جۆرە درەختە لە کۆمەڵە دوورگەکانی ئیندۆنیزیا (دوورگەکانی مالوکو) دۆزراونەتەوە، جگە لەوەی بەرەکەیان (گوڵەکانیان) بۆ خۆشترکردنی خواردن و خواردنەوە بەکارهاتووە، بۆ دروستکردنی زۆر جۆری دەرمانیش بەکارهاتوون. ناوی Mêxek (Qerenfil) لە نێوان ساڵانی ٢٠٦ پ.ز تا ٢٢٠ی دوای زایین (ز) زۆر جار لە دەقە چینییەکاندا نووسراوە.
ژمارەی جۆرەکان
١٢٠٠ جۆر دەچنە ژێر ناوی Syzygium ەوە، بەڵام تەنها یەک جۆریان بەرهەمدارە و لە کۆنەوە تا ئێستا ئەم بەرهەمە بۆ خواردن وەک بەهارات، دەرمان… هتد بەکارهاتووە و بەکاردێت.
بەرزی
ئەو درەختانەی لە ناو کێڵگەکاندا دەچێنرێن تا هەشت مەتر بەرز دەبنەوە، ئەوانەی لە سروشتدا و لە دەرەوەی کێڵگەکان دەژین زیاتریش بەرز دەبنەوە.
وەرز
ساڵی دوو جار بەرهەمەکەیان دەچنرێتەوە، لە بەهار و پاییزدا. درەختی Mêxek (Qerenfil) لە هەر چوار وەرزی ساڵدا سەوزە.
نووسەر: Weysî Silêman Elî | دوایین نوێکردنەوە: ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦




